یاسایه‌كی نوێ لە بەریتانیا دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە کە تێیدا ریکلامکردنی ئۆنلاین بۆ ئەو خۆراکه خێرایانه قەدەغە دەکات کە پێی دەوترێت خۆراکی نا تەندروست، ئەمەش هەنگاوێکی حکوومەتە بۆ بەرەنگاربوونەوەی قەڵەوی منداڵان.
وەزارەتی تەندروستی به‌ریتانیا پێشبینیشی کردووە، قەدەغەکردنی ئه‌م جۆره ڕیکلامانه بۆ خواردنه خێرایه نا ته‌ندروسته‌كان رێژه‌یه‌كی زۆری چه‌وری له منداڵان كه‌م ده‌كاته‌وه كه بڕێكی زۆر چەوری، خوێ، یان شەکریان تێدایە.
ته‌ندروستیی به‌ریتانیا روونیشیکردووه‌ته‌وه، قەدەغەکردنی ئه‌م جۆره رێکلامانە کە پێش کاتژمێر 9ی شەو پەخش دەکرێن لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە، ژمارەی منداڵانی قەڵەو بە ڕێژەی نزیکەی 20 هەزار کەمدەکاتەوە.
جگه له‌وه چه‌ندین سوودی تەندروستیی بەدەستدەهێنن کە بەهاكه‌ی به نزیکەی 2 ملیار پاوەند (2.7 ملیار دۆلار) دەخەمڵێنرێت.
جێبەجێکردنی ئەم ڕێوشوێنە کە بۆ یەکەمجار لە مانگی کانوونی دووەمی 2026 ڕاگەیەندرا، دوای هەنگاوەکانی دیکە دێت کە لەم دواییانەدا گیراوەتەبەر، لەوانە فراوانکردنی بازنەی باجی شەکر بۆ بەرهەمە پێشوەختە پاکەتکراوەکانی وەکو شیرین و قاوەی ئامادەکراو و خواردنەوە و بیسكیت و شیرینکراوەکان.
هه‌روه‌ها حكوومه‌ت بڕیاری داوه به‌هیچ جۆرێك مۆڵه‌ت به كردنه‌وه‌ی چێشتخانه‌ی تری خواردنه خێراكان نه‌دات له ته‌واوی به‌ریتانیادا، به‌تایبه‌تی له‌به‌رده‌می قوتابخانه‌كاندا.
ته‌ندروستی به‌ریتانیا دووپاتی کردووه‌ته‌وه کە بەڵگە هەیە کە ریکلام کاریگەری لەسەر جۆری خواردنی منداڵان و کاتی ژەمەکانیان هه‌بووه، ئەمەش یارمەتیدەرە لە دیاریکردنی ئارەزووی خواردنیان لە تەمەنی بچووكییه‌وه و ئەگەری تووشبوونیان بە قەڵەوی و نەخۆشییەكان.
جێی باسه، قەڵەوی هۆکارێکی سەرەکیی مەترسیداره بۆ تووشبوون بە نەخۆشی شەکرەی جۆری دووەم كه دەتوانێت لێکەوتەی خراپی بۆ گەنجان هەبێت و مەترسی تووشبوونیان بە لەکارکەوتنی گورچیلە و نەخۆشییەکانی دڵ هەیە
