Apora Logo

وادەی بەفربارین لە ناو سەنتەری شارەکان ڕاگەیەندرا

وادەی بەفربارین لە ناو سەنتەری شارەکان ڕاگەیەندرا

ئاپۆڕا نیوز-هەواڵ

16/2/2026

پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای کەشناسی رایگەیاند، شەوی سێشەممە لەسەر چوارشەممە باران بارین ڕوودەکاتە سنوری هەولێر و دهۆک و ئیدارەی ڕاپەڕین ، لە درەنگانی شەو بەدواوە بە لاوازیی کاریگەری دەگاتە سنوری سلێمانی و هەڵەبجە و کەرکوک و گەرمیان ، دابارین بە گشتی لاواز دەبێت، چانسی دابارین زیاتر بۆ ناوچە شاخاوییەکان دەبێت.

دەڵێت "لە رۆژانی 27ـی شوبات 2026 بۆ 5ـی ئازاری 2026، شەپۆلی نوێی بارانبارین و بەفربارین و سەرمای بەهێز روودەکاتە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان."

سەبارەت بە بەفربارین لە سەنتەری شارەکان روونیدەکاتەوە، بەفربارین دەستپێدەکاتەوە و لەناو قەزای پێنجوێن و ناحیەی حاجی ئۆمەران و شاخی ئەزمەڕ و گۆیژە و ناو سەنتەری شاری سلێمانی بەفر دەبارێت.

;