ئەمڕۆ دووشەممە 16 شوباتی 2026، بەڕێوبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ئەمڕۆ ئاسمان پەڵە هەور و لە ناوچە شاخاویەکانیش نیمچە هەور دەبێت.
هەروەها ئەوەشی خستۆتە ڕوو، پلەکانی گەرما 1_2 پله بەرز دەبنەوە بەبەراورد بە تۆمارەکانی دووێنێ.
ئاماژەی بەوەشکرد، سبەینێ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت و لە ئێوارەوە تاوەکوو بەرەبەیانی چوارشەممە باران دەبارێت ، لەگەڵ بارینی بەفرێکی کەم لە ناوچە شاخاوییەکانی باکورو و باکوری ڕۆژهەڵات.
