وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیارێکی نوێی سەبارەت بە کاتی دەوامی ناوەندەکانی خوێندن دەرکرد. بەگوێرەی نووسراوێکی فەرمی کە واژۆی ڕەگەز ڕەشید، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی لەسەرە، بڕیاردرا کاتی هەر وانەیەک لە سەرجەم قوتابخانەکان بۆ 35 خولەک کەمبکرێتەوە.
ئەم بڕیارە سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی سنووری پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان، لەگەڵ خوێندنی کوردی لە کەرکووک دەگرێتەوە و لەگەڵ یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزاندا جێبەجێ دەکرێت.
