Apora Logo

حکومەتی عێراق هەڵمەتێکی فراوانی کەمکردنەوەی خەرجییەکان دەستپێدەکات

حکومەتی عێراق هەڵمەتێکی فراوانی کەمکردنەوەی خەرجییەکان دەستپێدەکات

ئاپۆڕانیوز - بەشی هەواڵ

16/2/2026

ئەمڕۆ دووشەممە، نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی پلانی چاکسازی و کەمکردنەوەی خەرجییە گشتییەکاندا، گۆڕانکاریی ڕیشەیی لە پێکهاتەی نووسینگەی سەرۆک وەزیراندا ئەنجام دراوە.


گرنگترین بڕیارەکان:

1- کەمکردنەوەی میلاکات؛ کۆتاییهێنان بە گرێبەستی ژمارەیەک ڕاوێژکار و شارەزا کە لە بوارە جیاوازەکاندا کاریان دەکرد.

2- تێکەڵکردنی بەشەکان: ژمارەیەک لە جومگە و پێکهاتەکانی ناو نووسینگەی سەرۆک وەزیران تێکەڵ کراونەتەوە بە مەبەستی ڕێکخستنەوەی کارەکان.

3- کەمکردنەوەی بودجە: بڕیاردراوە بە کەمکردنەوەی خەرجییەکان لە زۆربەی بەشەکانی بودجەی کارپێکردنی نووسینگەکەدا.


بەگوێرەی ڕاگەیەندراوە فەرمییەکە، ئەم هەنگاوە دوای ئەوە دێت کە بەرنامەی حکومەت لە زۆربەی سێکتەرەکاندا گەیشتووەتە قۆناغی کۆتایی ئەو ڕاوێژکارانەی کۆتایی بە کارەکانیان هێنراوە، سەرپەرشتی دۆسیەگەلێکیان کردووە کە ئێستا ڕێژەی جێبەجێکردنی گشتییان گەیشتووەتە 88% تەواو بووە.


محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، جەختی لەسەر هەموو وەزارەت و دامەزراوە حکومییەکان کردووەتەوە کە پێویستە پابەندی بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزیران بن بۆ دەستپێوەگرتن بە خەرجییە زیادەکان و بەکارهێنانی ئەوپەڕی توانای مرۆیی و ماددی بە کەمترین تێچوو.


نووسینگەی سەرۆک وەزیران لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا سوپاسی هەوڵ و ماندووبوونی ئەو ڕاوێژکار و فەرمانبەرانەی کردووە کە لە ماوەی ڕابردوودا ڕۆڵیان هەبووە لە ڕاپەڕاندنی کارەکاندا.

;