Apora Logo

مەزڵوم عەبدی لە وەڵامی وەزیری دەرەوەی سوریادا؛ بەڵێ كورد داوای ئۆتۆنۆمی كردووە

مەزڵوم عەبدی لە وەڵامی وەزیری دەرەوەی سوریادا؛ بەڵێ كورد داوای ئۆتۆنۆمی كردووە

ئاپۆڕانیوز : بەشی هەواڵ

15/2/2026

فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)، بەتوندی وەڵامی لێدوانەکانی وەزیری دەرەوەی سووریای دایەوەو کۆتایی بەو گومانانە هێنا کە حکومەتی سووریا دەیەوێت لەدەوری دۆزی کورد دروستی بکات، عه‌بدی ده‌ڵێت: “ئێمه‌ داوای خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریمان كردوه‌، به‌ڵام ئێوه‌ی حكومه‌ت كێشه‌ی گه‌وره‌تان له‌سه‌ر ناو و ده‌سته‌واژه‌ هه‌یه‌”.


دوای ئەوەی ئه‌سعه‌د شەیبانی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا ڕایگەیاند، کورد داوای ئۆتۆنۆمی نەکردوە، مەزڵوم عەبدی، فه‌رمانده‌ی گشتیی هه‌سه‌ده‌ بەڕاشکاوی ڕایگەیاند، “ئێوەی حکومەتی سووریا کێشەتان لەگەڵ ناونیشان ‌و دەستەواژە خۆبەڕێوەبەرییەکاندا هەیە، جەوهەری داواکارییەکانی ئێمه‌ له‌سه‌ره‌تاوه‌ تائێستا، خۆبەڕێوەبەریی ڕۆژئاوای کوردستانە و ئەمەش هێڵێکی سورە و پاشەکشەی لێناکرێت”.


ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا دوێنێ‌ لە پەراوێزی كۆبوونەوەكانی میونشن بۆ میدیاكان ڕایگەیاند، “کورد داوای ئۆتۆنۆمی نەکردوە”.


لە ناوەندە میدیایی و سیاسییەكاندا ئەم قسەیە وەک هەوڵێک دەبینرێت بۆ کەمکردنەوەی قورسایی سیاسیی ئیدارەی خۆسەر و نیشاندانی دۆخەکە بەوەی کە تەنها کێشەیەکی ناوخۆیی ئاساییە.


لە بەرامبەردا، مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)، بەتوندی هاتەدەنگ، عەبدی پەردەی لەسەر ڕاستییەکان لادا و ڕایگەیاند، ئەوە حکومەتی سووریایە لەناونیشان ‌و دەستەواژەکان دەترسێت، چونكه‌ داواکاری ئه‌وان وه‌ك ڕۆژئاوا ڕوونە؛ کورد دەبێت جۆرێک لەخۆبەڕێوەبەری هەبێت.


;