سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) کۆبووەوە و دوایین پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکانی سووریا و ناوچەکە و دۆخی كورد و پێکهاتەکانيان له سووريا تاوتوێ كرد.
پاشنیوهڕۆی ڕۆژی یەکشەممە 15ـی شوبات، لە پەراوێزی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ مەزڵووم عەبدی کۆبووەوە.
له كۆبوونهوەكەدا دوایین پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکانی سووریا و ناوچەکە و دۆخی كورد و پێکهاتەکانيان له سووريا تاوتوێ كرد.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان، جەختی لە گرنگیی بەردەوامیی دیالۆگ و لێكگهيشتن بۆ چارەسەركردنى سیاسيیانهى کێشهکان له سووریا کردەوە، بە شێوەیەک کە مافی كورد و هەموو پێکهاتەکان لە چوارچێوەی سووریایەکی یەکگرتوو و له دهستوورى داهاتووى وڵاتدا پارێزراو بێت.
مهترسييهكانى سهرههڵدانهوهى داعش و ههڕهشهكانى تيرۆر، تهوهرێكى ديكهى كۆبوونهوهكه بوو.
ئەمڕۆ ڕۆژی سێیەم و کۆتایی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشنە و بەرپرسانی کورد لە باشور و ڕۆژئاوای کوردستان چەندین دیداریان لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپا و عەرەبی ئەنجامداوە.
