چوارچێوەی هەماهەنگی ، مالیکی یەکەم کاندید و کۆتا کاندیدمانە بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران مەحاڵە سازشی لەسەر بكەین
عەبدولسەمەد زەرکوشی سەركردە چوارچێوەی هەماهەنگی ڕایگەیاند کە بیرۆکەی درێژکردنەوەی حکومەتەکەی سودانی بۆ ساڵێکی تر نەخراوەتەڕوو. دووپاتیشی کردەوە کە مالیکی وەک تاکە کاندیدی لایەنەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ سەرۆکایەتی حکومەتی داهاتوو دەمێنێتەوە.
گوتیشی ئەوەی لە سۆشیال میدیا و هەندێک ماڵپەڕی هەواڵیدا بڵاودەبێتەوە سەبارەت بە ڕێککەوتنی بەرایی بۆ درێژکردنەوەی حکومەتی سودانی بۆ ماوەی ساڵێکی دیکە، بە تەواوی نادروستە ئەم جۆرە دەنگۆیانە ڕەتدەكەینەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، قسەکردن لەسەر درێژکردنەوەی حکومەتەکەی سودانی هیچ بنەمای ڕاستی تێدانیە نییە. ئەم بیرۆکەیە لە كۆبوونەوەكانی ئێمەدا باس نەكراوە تەواوی هێزەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی بڕیاری خۆیان داوە بۆ کاندیدکردنی نوری مالیکی بۆ پێكهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراق و پابەندی ئەم بڕیارە دەمێننەوە و گۆڕانكاری تێداناكەین و هیچ گۆڕانکارییەک لە هەڵوێستی چوارچێوەی هەماهەنگیدا ڕووینەداوە.
