ئەمڕۆ یەكشەم سوپای سووریا بنكەی سەربازیی شەدادی سەربازی لە باكوری ڕۆژهەڵاتی سووریا، دوای هاوئاهەنگی لەگەڵ هێزەكانی ئەمەریكا ڕادەست كرایەوە، ئەمەیش لە كاتێكدایە كە هەفتەی پێشوو دوای چۆڵكردنی بنكەی تەنەف لەلایەن هێزەكانی ئەمەریكا، هێزەكانی سوپای سووریا شوێنیان گرتنەوە.
ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاوی كردەوە، فەرمانگەی ڕاگەیاندن و پێوەندییەكان لە وەزارەتی بەرگریی سووریا بڵاوی كردەوە، ئەمڕۆ یەكشەم سوپای عەرەبی سووریا بنكەی سەربازیی شەدادی لە دەوروبەری پارێزگەی حەسەكە، بە هاوئاهەنگی و هاوكاری لەگەڵ لایەنی ئەمەریكی ڕادەست كرایەوە.
ڕادەستكردنەوەی ئەو بنكە سەربازییە بە هێزەكانی سوپای دیمەشق لە كاتێكدایە، هەفتەی ڕابردوویش دوای كشانەوەی هێزەكانی ئەمەریكا لە بنكەی سەربازیی تەنەف بۆ ئوردن، بنكەی سەربازیی تەنەف ڕادەستی هێزەكانی سوپای سووریا كرایەوە.
ئەم هەنگاوانەی هێزەكانی ئەمەریكا لە كاتێكدایە، لە ماوەی ڕابردوودا حكوومەتی سووریا بە فەرمی وەك ئەندامێكی نوێی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ ڕووبەڕوبوونەوەی تیرۆریستانی داعش لە عێراق و سووریا قبووڵ كرا، هاوكات بەشێكە لە متمانەبەخشینی ئەمەریكا بە حكوومەتی تازەی سووریا كە پێوەندییەكانی نێوان دیمەشق و واشنتن ئێستە لە دۆخێكی زۆرباشدان.
