ئەمڕۆ شەممە 14ی شوباتی 2026، مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران، لە کۆنگرەی نێودەوڵەتیی دەرفەتەکانی وەبەرهێنانو دابینکردنی دارایی بۆ ڕێگاوبانەکان وتی: ئێمە لەگەڵ کۆماری ئازەربایجان، عێراق و کوردستان براو خزمین.
هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد، لەگەڵ تورکیاو ئەفغانستان، تورکوانستان مێژووی چەندین هەزار ساڵەمان هەیە، بۆیە پەیوەندییەکانمان زیندوو دەکەینەوە و باوەڕمان وایە ڕێگاکانی پەیوەستبوونمان بەئاشتی و گەشەپێدانی زانست و تواناکانمان دەتوانین لە ئاسایش و ئابووری دڵنیا بین.
