Apora Logo

ڕێبوار ئیسماعیل، ئەندازیار و شارەزای ئاو : قەبارەی ئاوی دووکان 18 هێندەی ساڵی ڕابردوو زیادیکردووە.

ڕێبوار ئیسماعیل، ئەندازیار و شارەزای ئاو : قەبارەی ئاوی دووکان 18 هێندەی ساڵی ڕابردوو زیادیکردووە.

ئاپۆڕا نیوز -هەواڵ

14/2/2026



ڕێبوار ئیسماعیل، ئەندازیار و شارەزای ئاو ڕایگەیاند: بەنداوی دووکان ئێستا لە کۆکردنەوەی ئاو لەوپەڕی دۆخی باشیدایە.

 ئێستا بڕی 2ملیار و 800 ملیۆن مەتر سێ جا ئاوی تێدایە، لە هەر چرکەیەکدا بڕی 750 مەتر سێ جا ئاو زیاد دەکات.


هەروەها وتیشی: ئەگەر کۆکردنەوەی ئاو بەم شێووەیە بەردەوام بێت، کۆتایی مانگی نیسان سەر ڕێژ دەکات.


ئاماژەی بەوەشکردووە، بەنداوەکە زیاتر لە حەوت ملیار مەتر سێ جا ئاو کۆدەکاتەوە، ئێستا قەبارەی ئاوەکە 18 هێندەی ساڵی ڕابردوو زیادیکردووە.

;