سەرچاوەیەکی ئاگادار بە ئاپۆڕانیوزی ڕاگەیاند؛ ئەمشەو ژمارەیەک ڕاوچی عەرەب بە چوار ئۆتۆمبێلەوە دەچنە سنوری قەزای مەخمور بۆ ڕاوکردنی ئاسکی کێوی ئەو سنورە و تەقەدەکەن بۆ ڕاوکردنی ئەو ئاسکانە و تەقەکان دەگەنە نزیک سنوری ماڵان
دانیشتوانی نزیک لە شوێنی ڕاوچیەکان خەڵک دەنێرن و پێیان دەڵێن کە تەقە ڕابگرن و بڕۆن لێرە، بەڵام ڕاوچیەکان ڕەتیان کردۆتەوە کە دەست لەڕاو هەڵبگرن
سەرچاوەکەی ئاپۆڕا نیوز وتیشی کە، هێزی خۆبەخشانی مەخمور، کە پێکهاتون لە گەنجانی سنورەکە و خۆبەخشن، ڕوبەڕویان دەبنەوە و بۆ ماوەیەک شەڕ و ڕوبەڕوبونەوە لەنێوان هێزەکە و ڕاوچیەکان بەردەوامدەبێت و ئەو ڕاوچیانە ناچار بە پاشەکشێ دەکرێن
ئەو سەرچاوەیە باسی لەوەشکرد کە خەڵکی مەخمور و ئەو هێزە خۆبەخشە چەندینجار سکاڵا و گلەیی خۆیان گەیاندۆتە سوپای عێڕاقی و قایم قامی قەزای مەخمور و ئەمشەویش دوای ئەم ڕوبەڕوبونەوەیە سکاڵایان لەلای قایم قامی شارەکە و وەزیری ژینگەی عێڕاق تۆمارکردوه
