سێ وڵاتی ئیسلامی به‌فه‌رمی رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوو رێكه‌وتی 19ی شوباتیان دیاری كرد وه‌ك یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز، هه‌رسێ وڵاته‌كه له‌سه‌ر بنه‌مای حیساباتی پێشوه‌خته‌ی فه‌له‌كی ئه‌م بڕیاره‌یان داوه.
ئه‌و سێ وڵاته‌ی رۆژی پێنجشممه‌ی داهاتوویان وه‌ك یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز دیاریكردووه بریتین له توركیا، سه‌نگافووره و عومان.
هه‌رسێ وڵاته‌كه بۆ دیاریكردنی یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز، پشتیان به حیساباتی فه‌له‌كی به‌ستووه به له‌به‌رچاوگرتنی بینینی مانگ به چاوی ئاسایی.
سه‌رۆكایه‌تی كاروباری ئایینی هه‌رسێ وڵاته‌كه رایانگه‌یاندووه: به‌گوێره‌ی حیساباته فه‌له‌كییه‌كان ئه‌سته‌مه رۆژی سێشه‌ممه مانگ له هیچ وڵاتێكی عه‌ره‌بی و ئیسلامی و جیهانی ببینرێت، به‌ڵكو له رۆژی چوارشه‌ممه مانگ ده‌بینرێت و به‌مه‌ش رۆژی پێنجشه‌ممه ڕێكه‌وتی 19/2/2026 ده‌بێته یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز.
