ئومێد خۆشناو، پارێزگاری ههولێر خۆپیشاندانهكهی ههفتهی رابردوی ههولێر كه بهبههانهی بێڕێزیكردن به پیرۆزییهكانی ئایینی ئیسلام كرا، بێ مۆڵهت بو و ماوهیهكیشه چهند كهسێكی "توندڕهو" بانگهواز بۆ ئهوه دهكهن كه دوباره خۆپیشاندان ئهنجام دهدهنهوه، بهڵام هیچ هۆکارێک نییە ئەو کەسانە خۆپیشاندانی بۆ ئەنجامبدەن و بەبێ مۆڵەت رێگە بە هیچ خۆپیشاندانێك نادرێت لە هەولێر.
پارێزگای ههولێر، ئهمشهو پێنجشهممه، له راگهیهندراوێكدا وتی، ئومێد خۆشناو، پارێزگار و سەرۆکی لیژنەی ئەمنی هەولێر، سەبارەت بەو خۆپیشاندانەی کە هەفتەی ڕابردو لە شاری هەولێر لەلایەن چەند کەسانێکەوە بە بەهانەی بێڕێزیكردن بە پیرۆزییەكانی ئاینی ئیسلام ئەنجامدرا، ڕایگەیاند، دوای ئەوەی مێرمنداڵێک لەکاتی خۆپیشاندانەکانی پشتگیری لە ڕۆژئاوای کوردستان هۆنراوەیەکی خوێندەوە، کە هۆنراوەکەش هی خۆی نەبو و دوای ئەوەش بە خۆی و خانەوادەکەی، کە خێزانێکی موسڵمانن چەندین جار داوای لێبوردنیان کرد."
ئومێد خۆشناو وتوشیهتی"بەڵام کەسانێک ئەو کارەیان قۆستەوە و بەبێ مۆڵەت وەرگرتن لە نێو سەنتەری شار خۆپیشاندانیان ئەنجامدا، دوپاتی دەکەینەوە خۆپیشاندان بە بێ مۆڵەت بەپێی یاسا و ڕێنماییەکان ڕێگە پێدراو نییە بە هیچ کەس و لایەنێک و بەهەمو شێوەیەک قەدەغەیە، هەرکەس و لایەنێک بەبێ مۆڵەت وەرگرتن خۆپیشاندان ئەنجامبدات، لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە ڕێکاری پێویستیان لە بەرمبەردا دەگیرێتەبەر."
وهك له راگهیهندراوهكهی پارێزگای ههولێردا هاتوه، "لەبارەی ئەوشەوە کە ماوەیەکە، چەند کەسانێکی توندڕهو بانگەوازی ئەوە دەکەن لە شاری هەولێر دوبارە خۆپیشاندان ئەنجامبدەنەوە، سەرۆکی لیژنەی ئەمنی پارێزگای هەولێر دەڵێت، هیچ هۆکارێک نییە ئەو کەسانە خۆپیشاندانی بۆ ئەنجامبدەن، ئێمە هێزە ئەمنییەکان ئاسایش و پۆلیسمان دەستکراوە کردوە ئیجرائاتی توند بەرامبەر هەر کەسێک بکەن کە ئەو کارە ئەنجامبدات، خۆپیشاندان، گردبونەوە و ناڕەزایەتیی دەربڕین، ڕێکاری یاسایی خۆی هەیە و بەبێ مۆڵەت رێگە بە هیچ خۆپیشاندانێك نادرێت لە هەولێر."
