Apora Logo

فەتلاوی: لە ئەگەری كشانەوەی مالیكی، سودانی تاكە كاندیدی چوارچێوەی هەماهەنگی دەبێت

فەتلاوی: لە ئەگەری كشانەوەی مالیكی، سودانی تاكە كاندیدی چوارچێوەی هەماهەنگی دەبێت

ئاپۆڕانیوز : بەشی هەواڵ

12/2/2026

پەرلەمانتارێکی هاوپەیمانیی ئاوەدانکردنەوە (بە سەرۆکایەتی محەمەد شیاع سوودانی) ڕایدەگەیەنێت، بۆ قۆناغی داهاتوو و پاراستنی سەقامگیری، نووری مالیکی کاندیدی فەرمییە، بەڵام لە ئەگەری ڕوودانی هەر گۆڕانکارییەکدا، دەرگا بەڕووی هەموو بژاردەکاندا دادەخەن جگە لە "محەمەد شیاع سوودانی".


ئەحمەد فەتلاوی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە هاوپەیمانیی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان ڕایگەیاند، فراکسیۆنەکەیان پابەندە بە کاندیدکردنی نووری مالیکی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی داهاتوو، ئەم بڕیارەش لە چوارچێوەی تێڕوانینی فراکسیۆنەکەیانە بۆ گرنگیی پاراستنی سەقامگیری لە قۆناغی داهاتووی عێراقدا.


فەتلاوی ئاماژەی بەوە کرد، دیدگای سیاسی لەناوخۆی چوارچێوەی هەماهەنگیدا ڕوونە و نووری مالیکی کاندیدی فەرمییە، بەڵام لە ئەگەری هاتنەپێشەوەی هەر گۆڕانکارییەک یان ئاستەنگێک، ئەوا "هیچ بژاردەیەکی دیکە نییە جگە لە محەمەد شیاع سوودانی".


ئەو پەرلەمانتارە ئەوەشی خستەڕوو، سوودانی کەسایەتییەکی پەسەندکراوە و لەلایەن زۆرینەی هێزەکانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگییەوە پشتیوانی لێ دەکرێت، بۆیە وەک تاکە جێگرەوەی مالیکی سەیر دەکرێت.

;