Apora Logo

لەنیا قەیس خەڵاتی باشترین راهێنەری ساڵی له نەرویج پێدەبەخشرێت

لەنیا قەیس خەڵاتی باشترین راهێنەری ساڵی  له نەرویج پێدەبەخشرێت

ئاپۆڕانیوز : بەشی وەرزش

12/2/2026

ئافرەتێكی كوردی خەڵكی شاری هەولێر، خەڵاتی باشترین راهێنەری وەرزشی ساڵی لە وڵاتی نەرویج پێ دەبەخشرێت.


لەنیا قەیس بلباس كچی وەرزشوانێكی دێرینی كورد و خەڵكی شاری هەولێرە، لە ساڵی 2007 لە شاری ئۆسلۆی پایتەختی نەرویج لەدایكبووە، ئەو هەر لە تەمەنێكی زووەوە دەستی بە كاری راهێنەرایەتی كردووە.


لەنیا لە كێبەڕكێكانی خەڵاتی باشترین راهێنەری وەرزشی لە وڵاتی نەرویج، پێش سەرجەم ركابەرەكانی كەوتۆتەوە و خەڵاتەكەی پێ بەخشراوە.


لەنیا لە تەمەنی 17 ساڵیدا بڕوانامەی ئاستی (B) لە یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا (UEFA) بەدەستهێناوە، ئێستا راهێنەرایەتی تیپی ئافرەتانی یانەی لانگۆس بۆ خوار تەمەن 18 ساڵی دەكات كە لە خولەكانی تۆپی پێی نەرویج بەشدارە.


لەنیا پێشتر لە چاوپێكەوتنێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندبوو "شانازی دەكەم وەك كچێكی كورد كاری راهێنەرایەتی لە ئەوروپا دەكەم و ئافرەتان لە نەرویج و ئەوروپا فێری تۆپی پێ بكەم".


ئاماژەی بەوەشدابوو كە بنەماڵەكەی بە گشتی و بەتایبەتیش باوكی، بەردەوام پشتگیری دەكەن و ئەمەش یەكێكە لە هۆكارە سەرەكییەكان بۆ سەركەوتن لە ئەركەكەیدا.




;