دوای كۆبوونه‌وه‌ی لەگەڵ نەتانیاهۆ، سەرۆكی ئەمەریكا رایگەیاند به كە بە وه‌زیرانی ئیسرائیلم وتوە، كه بژارده‌ی په‌سه‌ندكراوی ئێمە، گه‌یشتنه به ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئێران، به‌و مه‌رجه‌ی ئێرانییه‌كان ئه‌مجاره ژیرانەتر بیربكەنەوە.
تره‌مپ ئاماژه‌ی به هێرشه ئاسمانییه‌كانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر سێ بنكه‌ی ئه‌تۆمی ئێران له مانگی حوزه‌یرانی ڕابردوو كرد و وتی: پێشتر ئێران بڕیاری دا ڕێككه‌وتن نه‌كات و ئه‌وه‌ش به زیانی ئه‌وان كۆتایی هات.
له به‌رامبه‌ردا، نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل له به‌یاننامه‌یه‌كی كورتدا ڕایگه‌یاند: نه‌تانیاهۆ له‌گه‌ڵ تره‌مپ پرسی دانوستانه‌كان و بارودۆخی غه‌ززه‌یان تاوتوێ كردووه.
نه‌تانیاهۆ راشیگەیاندووە كە هەر دانوستاندن و رێككەوتنێك بكرێك لە گەڵ ئێران دەبێت ڕەزامەندی ئێمەشی تێدابێت و سەروەری وڵاتەكەمان پارێزراوبێت وە پێویستیشە ئێران لە هەموو چەكە مەترسیدارەكان دابماڵدرێت و چیتر وڵاتێكی مەترسیدار نەبێت.
