Apora Logo

مایكڵ رۆبن توركیا ئەوەی لە كوردستانی رۆژئاوا توانی بیكات لە باشووری كوردستان بۆی ناچێتە سەر

مایكڵ رۆبن   توركیا ئەوەی لە كوردستانی رۆژئاوا توانی بیكات لە باشووری كوردستان بۆی ناچێتە سەر

ئاپۆڕا نیوز - بەشی هەواڵ

12/2/2026

مایكڵ رۆبن چاودێری باڵا لە پەیمانگەی ئینتەرپڕایزی ئەمەریكایی رایگەیاند، راستە توركیا تووشی نەخۆشیی خۆبەزلزانی و لەخۆباییبوون بووە، بەڵام ئەوەی لە كوردستانی رۆژئاوا توانی بیكات لە باشووری كوردستان بۆی ناچێتە سەر.

مایكڵ رۆبن رای گەیاند، "خۆبەزلزانیی توركیا ئێستە بە ڕوونی هەستی پێ دەكرێت، بەڵام گومانم هەیە لەوەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پێویست بكات نیگەران بێت لە پێشهاتێك بە ئەندازەی قەبارەی ئەوەی توركیا و بریكارەكانی لە سووریا كردیان، چونكە حكوومەتی هەرێم بە ڕوونی زۆر دامەزراوەیی و ددانپێدانراوە

ئەم قسانەی رۆبن لە دوای ئەوە هات پێش چەند رۆژێك هاكان فیدان وەزیری دەرەوەی توركیا، لەبارەی هێرشەكان بۆ سەر هەسەدە رای گەیاند، "دوای سووریا، نۆرەی عێراقە

هاكان فیدان هەروەها هانی حكوومەتی ناوەندی عێراقی دا بە فراوانكردنی دەسەڵاتەكانی لە هەرێمی كوردستان. ئاماژەی بەوەش كرد كە تەنیا دوو بۆ سێ رۆژیان پێویستە بۆ ئەوەی لە ڕێگەی سەربازییەوە كۆتایی بە دۆخی شنگال بهێنن كە بووەتە مۆڵگەی پەكەكە و لە لیستی تیرۆری ئەمەریكاشدایە

مایكڵ رۆبن بە دەنگی ئەمەریكای ڕاگەیاند، حكوومەتی توركیا دەیەوێت سوود لە هاوكێشە نێودەوڵەتییەكان وەربگرێت، بۆ ئەوەی زۆرترین فراوانخوازی لە ناوچەكە ئەنجام بدات، بەتایبەت لە كاتێكدا سەرۆكی توركیا رەجەب تەیب ئەردۆغان پێوەندییەكی بەهێزی لەگەڵ سەرۆكی ئەمەریكا دۆناڵد ترەمپ هەیە


;