Apora Logo

مەزڵوم عەبدی: گۆڕانكاری به‌سه‌ر به‌ڕێوه‌بردنی ده‌روازه‌ی سێمێلكا نایه‌ت و وه‌كو پێشتر ده‌بێت

مەزڵوم عەبدی: گۆڕانكاری به‌سه‌ر به‌ڕێوه‌بردنی ده‌روازه‌ی سێمێلكا نایه‌ت و وه‌كو پێشتر ده‌بێت

ئاپۆڕانیوز : بەشی هەواڵ

10/2/2026


فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات وردەکاریی ڕێککەوتن لەگەڵ حکومەتی سووریا ئاشکرا دەکات و ڕایدەگەیەنێت کە فەرمانبەرانی ئیدارەی خۆسەر لە شوێنی خۆیان دەمێننەوە و دەروازەی سێمالکاش بە هەمان شێوەی پێشوو دەبێت.


مەزڵووم عەبدی لە بەردەم ژمارەیەک جەماوەری کوردانی ڕۆژئاوا لە شاری حەسەکە ڕایگەیاند: بەپێی ئەو ڕێککەوتنەی لەگەڵ دیمەشق کراوە، سەرجەم بەڕێوەبەر و فەرمانبەرانی ئیدارەی خۆسەر دەپارێزرێن و لیژنەیەکی هاوبەش بە بەشداریی پارێزگار و هاوسەرۆکی هەرێمی جزیرە پێکهێنراوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر گۆڕینی دەستەکانی ئێستا بۆ بەڕێوەبەرایەتی. 

سەبارەت بە دەروازەی سێمالکاش، عەبدی دڵنیایی دا کە ئیدارە و ئاسایشی دەروازەکە دەستکاری ناکرێن، تەنها شاندێکی حکومەت بۆ کاروباری پاسپۆرت و پشکنین لەوێ جێگیر دەبن.


لە ڕووی سەربازییەوە، فەرماندەی گشتیی هەسەدە ئاماژەی بەوە کرد کە فیرقەیەکی نوێ لە سێ لیوای سەر بە هێزەکانی سووریای دیموکرات دروست دەکرێتن کە ئەم هێزە نوێیە بەسەر سێ ناوچەی سەرەکیدا دابەش دەکرێت کە بریتین لە حەسەکە، قامیشلۆ و دێرک، وەک بەشێک لە چوارچێوەی ڕێککەوتنە ئەمنی و سەربازییەکانی نێوان هەردوولا.

;