Apora Logo

بڕیاردرا به‌ داشکاندنی 20%ـی پارەی کارەبا ئه‌گه‌ر هاوڵاتیان له‌ڕێگه‌ی ئی-پسوڵه‌وه‌ پاره‌ بده‌ن

بڕیاردرا به‌ داشکاندنی 20%ـی  پارەی کارەبا ئه‌گه‌ر هاوڵاتیان له‌ڕێگه‌ی ئی-پسوڵه‌وه‌ پاره‌ بده‌ن

ئاپۆڕا نیوز - بەشی هەواڵ

10/2/2026

مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هه‌رێمی كوردستان، بڕیاریدا به‌ داشکاندنی 20%ـی بۆ پارەی کارەبا ئه‌گه‌ر هاوڵاتیان له‌ڕێگه‌ی ئی-پسوڵه‌وه‌ پاره‌ بده‌ن و ڕاشیگەیاند، تاوەکو هاوینی ئەمساڵ تەواوی هەرێمی کوردستان دەبێتە خاوەنی کارەبای 24 کاتژمێری.

مەسرور بارزانی له‌ ڕێوڕه‌سمی ڕاگه‌یاندنی پڕۆژه‌ی "ئی پسووله‌" (E-Psule) رایگه‌یاند، ڕایگەیاند، لە ئەمڕۆوە تاوەکو 30 ڕۆژی داهاتو، هەر كه‌سێك لە ڕێگەی خزمەتگوزاریی ئی-پسوڵەوە پارەی کارەبا بدات، 20% داشکاندنی بۆ دەکرێت، ته‌واوی پرۆژه‌ی ڕوناکیش کە بڕیاربو کۆتایی 2026 تەواو بێت، لە هاوینی ئەمساڵدا کارەکانی کۆتاییدێت.

وتیشی، "پڕۆژەی ڕوناکی کە لەسەر بنەمای بڕی بەکارهێنان کاردەکات، توانراوە لە ماوەیەکی کەمدا کارەبای بەردەوام بۆ زۆرینەی ناوچەکان دابینبکات، بەهۆی ساردیی زستان و زیادبونی بەکارهێنان، تێچوی سەر هاوڵاتییان بەرزبوەتەوە و هیچ بڕە پارەیەک یاخود گۆڕانکاریی لە نرخدا نەکراوە".

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ له‌ چیای كۆڕه‌ك،  مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌ئاماده‌بونی وه‌زیری كاره‌با و ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ به‌رپرسانی عێراق و حكومه‌تی هه‌رێم و وه‌به‌رهێنه‌ران و خاوه‌نكارانی كوردستان و عێراق، پڕۆژه‌ی ئی پسوله‌ E-Psuleی راگه‌یاند.



;