Apora Logo

رۆژی چوارشەممە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق کۆدەبێتەوە

رۆژی چوارشەممە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق کۆدەبێتەوە

ئاپۆڕا نیوز - بەشی هەواڵ

10/2/2026

کارنامەی دانیشتنی رۆژی چوارشەممەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بڵاوکرایەوە و پرسی داعشە گوازراوەکان بۆ عیراق تاوتوێ دەکات.


فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق کارنامەی دانیشتنی رۆژی چوارشەممە بڵاوکردەوە و لە بڕگەی یەکەمدا، پێداچوونەوە بەو تانانە دەکات سەبارەت بە دورستی هەندێک لە پەرلەمانتاران پێشکەشکراون.


لەتەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، بە ئامادەبوونی وەزیری داد، بریکاری وەزیری ناوخۆ بۆ کاروباری هەواڵگری و جێگری فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان، گفتوگۆ لەسەر بابەتی زیندانییە گوازراوەکان بۆ عێراق دەکرێت.


تەوەری سێیەمی کۆبوونەوەکەش تایبەت دەبێت بە گفتوگۆی گشتی، هاوکات ئاماژە بەوەکراوە کۆبوونەوەکە سەعات 11ـی پێشنوەڕۆ بەڕێوەدەچێت.


;