بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی بۆ ئەمڕۆ و سبەینێ بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ,کاریگەری ئەو شەپۆڵە بارانبارینەی رووی لە ناوچەکە کردووە بەردەوامی دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، بە گشتی لە کاتی باران هەندێ ناوچە هەورە بروسکە دەبێت و بەفر لەسەر ناوچە سنورییە شاخاوییەکان دەبارێت.
کەشناسی هەرێم راشیگەیاند، سبەینێ بارانبارین بە شێوەی نمە بارانی پچڕ پچڕ لە زۆربەی ناوچەکەمان بەردەوام دەبێت، لەگەڵ ئەگەری دروست بوونی هەورە بروسکە.
ئەوەشی خستەڕوو، پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبنەوە هەندێ ناوچەش نزیک دەبێتەوە بەراورد بە دوێنێ .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 17 پلەی سیلیزی
پیرمام : 12 پلەی سیلیزی
سۆران : 14 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 9 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 15 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ : 17 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 18 پلەی سیلیزی
دهۆک : 15 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 13 پلەی سیلیزی
ئاکرێ : 13 پلەی سیلیزی
