Apora Logo

ناوین و ئەگەرەکانی گۆڕانکاری

ناوین و ئەگەرەکانی گۆڕانکاری
ئەحمەد مستەفا زەکیئەحمەد مستەفا زەکی

ئەحمەد مستەفا زەکی

10/2/2026


سیستەمی حوکمرانی لە ڕۆژهەڵاتی ناویندا بەشێوەیەکی گشتی جۆرێک هاوشێوەی هەیە بەتایبەتی ئەو وڵاتانەی کوردستانیان بەسەردا دابەش کراوە، لە ڕواڵەتدا سیستەمی دیموکراسی و مەدەنین ، کەچی لەڕووی پڕاکتیکیەوە مۆدێلێکی ترسناکی سیستەمی حوکمرانی بەڕێوە چووە دەشێ ناوی بنێنین سیستەمی حوکمرانی (دیموکراسی دڕندەیی ) ، ئەم زاراوەیە لە فەرهەنگی سیاسی بوونێکی ئەدەبی نیە ئەوەندەی بوونێکی پڕاکتیکی و پەیڕەوکاریە ، مێژووی ئەو وڵاتانەی خاکی کوردستانیان بەسەردا دابەشکراوە و کەلتوور و فەرهەنگی نەتەویی کوردیان تیادا سڕاکراوە وێڕای ستەمکاریەکی نەرمی سیاسەتی دیموکراسی دڕندەیی دەرهەق گەلی کورد لە مێژووی ڕابردووی گەلانی ناویندا و بێ دەنگی و بێ شەرمی کۆمەڵگە ڕۆتینیەکەی نێودەوڵەتی ، بەڵگەی ئابڕوبەرانەی جیهانی سەرمایەداری دڕندەیی وڵاتانی بڕیاربەدەستی دونیا و گێتی سیاسی دڕندەییە، وردکردنەوەی فەرهەنگی(دیموکراسی دڕندەیی) لە بەردەوامی شێوە حوکمڕانیە کلاسیکیەکەی ڕۆژهەڵاتی ناویندا دواجار دەبێتە جێی سەرنجی تێڕوانیی سەرانەتێبڕینی وڵاتانی سەردەستەی جیهانی بە ئاڕاستەی زامنترکردنی بەرژەوەندیەکانیان لە جۆڕۆژهەڵاتی ناوینی نوێدا، ئەقلیەتی سەرمایەداری سەرچاوەیەکی ترسناکە بۆ بەرهەم هێنانی چەمکگەرایی سیستەمی دیموکراسی دڕندەیی و ئایندەی سیاسەتی دڕندەیی کە نەتەوە بێ پاڵپشتەکان دەخەنە ژێر چەپۆک، تا ئەو ساتەش کە قسەمان لەسەر ئەم چەمکەکلاسیەی دیموکراسی دڕندەیی هەیە گەلی کورد زەقترین گۆڕانکاریە گوماناویەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوینە ، کارەکتەرە کاڵ سیاسیەکانمان نازانن ئاڕاستەکانمان بەدوای چ هێمایەک لێبوخڕن و پرسی نەتەوە باوێنە سەر چ تاکتیکێەوە ، سیاسەت لە دونیای سەرمایەداری گاڵتەکردنێکی فێڵبازانەیە کارەکتەری ژیرو کارگوزاری پێویسته ، بۆیە لەم فەرهەنگە نوێیەی گۆڕاناریەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوین گوتاری نەتەوەیی کوردی بێ شانس نیە بەڵام دەرەنجامەکانی پرسی نەتەوەیی لە هونەری ئەقڵیەتی کارەکتەرەسیاسیەکانمان بنیاددەنرێت .

ئەم هەڵومەرجەی لە پارادای هۆشداریەکی خێرا بەدوای خۆیدا دەهێنێت وخوازیاری تەڕدەستی و بوێری سیاسیانەی کوردیە.



;