Apora Logo

لە کۆنگرێسی ئەمریکا پێشێلکارییەکانی دەسەڵاتەکەی ئەحمەد شەرع تاوتوێ دەکرێت

لە کۆنگرێسی ئەمریکا پێشێلکارییەکانی دەسەڵاتەکەی ئەحمەد شەرع تاوتوێ دەکرێت

ئاپۆڕا نیوز - بەشی هەواڵ

10/2/2026

لە کۆنگرێسی ئەمریکا پێشێلکارییەکانی دەسەڵاتەکەی ئەحمەد شەرع تاوتوێ دەکرێت و بەرپرسێکی پەیەدەش داوا دەکات هەموو کورد پشتیوانی لە پرۆژەکەی سیناتۆر لیندسی گراهام بکەن.

بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە، لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، کۆبوونەوەیەکی تایبەت دەربارەی سووریا و رۆژئاوای کوردستان بکات و تییدا ژمارەیەک شایەتحاڵ باس لە دۆخی سووریای دوای رووخانی رژێمی ئەسەد و پێشێلکارییەکانی ئەم دواییەی حکومەتی کاتیی سووریا بکەن.

لای خۆشیەوە فەوزا یوسف، ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتی پارتی یەکێتی دیموکرات “پەیەدە” رایگەیاند، کۆنگرێسی ئەمریکا گفتوگۆ لەسەر پڕۆژەی “یاسای پاراستنی کورد” تاوتوێ بکات.

فەوزا یوسف ڕاشیگەیاند، یاساکە گرنگە بۆ ڕێگرن لە قڕکردنی کورد و پێویستە هەموو کورد و هێزە ئازادیخوازەکان پشتیوانی یاساکە بکەن.

ئەو یاسایەی کە فەوزا یوسف باسی دەکات لەلایەن سیناتۆر لیندسی گراهامەوە پێشکەش کرا، ئەویش دوای ئەوەی گروپە چەکدارەکانی سەر بە ئەحمەد شەرع بە پشتیوانی تورکیا و چاوپۆشی ئەمریکا پەلاماری هێزەکانی سووریای دیموکراتیان دا.


;