لە رووداوێکی هاتوچۆدا گەنجێکی ماتۆڕسوار گیانی لەدەستدا
وتەبێژی ھاتوچۆی گەرمیان ڕایگەیاند، کەمێک بەر لە ئێستا لە گەڕەکی شارەوانی دوو لە قەزای کەلار روداوێکی ھاتوچۆ لەنێوان بارھەڵگرێک و ماتۆڕسکیلێک روویداوە و بەهۆیەوە شۆفێری ماتۆڕسکیلەکە کە تەمەنی 26 ساڵە گیانی لەدەستداوە
ئاماژەی بەوەش کرد، لێکۆڵینەوە لەروداوەکە دەستیپێکردوە و تەرمی گەنجەکەش رەوانەی پزیشکی دادی کەلار کراوە.
