دلێر تاهیر، سەرۆکی سەندیکای زێڕنگەرانی سلێمانی بە ئاپۆڕا نیوزی ڕاگەیاند: نرخی زێڕ بەردەوام ڕوو لە بەرزبوونەوەیە هەرچەند داشبەزێت، بۆیە لەم کاتەدا ئەوەی زێڕی نەکڕیوە با بیکڕێت قازانج دەکات، ئەوەشی هەیەتی با نەیفڕۆشێت چونکە نرخەکی بەرزتر دەبێتەوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ نرخی یەک ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بە پێنج هەزار و 20 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، لەکاتێکدا دوێنێ یەکشەممە، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ چوار هەزار و 966 دۆلار بوو.
