بەڕێوەبەری گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان نوێترین پێشبینییەکانی بۆ بارودۆخی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە، کە تێیدا ئاماژە بە هاتنی شەپۆلێکی بارانبارین و نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما لە ناوچە شاخاوییەکان دەکات.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، ئەمڕۆ ئاسمانی هەرێم لە نێوان نیمچەهەور و هەوری تەواو دەبێت. چاوەڕوان دەکرێت نمەباران لە ناوچە شاخاوییەکان ببارێت، بەتایبەتی لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و ڕاپەڕین، لەگەڵ ئەگەری بەفربارینێکی کەم لە ناوچە سنوورییەکانی باکووری خۆرهەڵات.
ئاماژهی بهوهشكردوه، خێرایی با مام ناوەند دهبێت و له نێوان 10 بۆ 25 كیلۆمهتر له كاتژمێرێكدا دهبێت، لەناوچەکانی باشوری هەرێم ئەگەری چالاکبونی هەیە بۆ سەروی 30 كیلۆمهتر تاکو کاتەکانی ئێوارە ئاڕاستەی با باشووری خۆرهەڵات.
پلەکانی گەرماش لە سەنتەری شارەکان (1-2) پلە بەرز دەبنەوە، بەڵام لە ناوچە شاخاوییەکان نزمبوونەوە بەخۆیانەوە دەبینن.
سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی سێشەممەش،
کەشناسی ئاماژەی بەوە کردووە کە سبەی کاریگەری شەپۆلەکە فراوانتر دەبێت، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەل بارینی نمەباران لەزۆربەی ناوچەکان لەگەڵ بەفربارین لەناوچە شاخاوییە سنوریەکان و رێژەی دابارین لەناوچە شاخاوییەکان زیاتر دەبێت.
پێشبینی پلەکانی گەرمای ئەمرۆ بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 18°C
سلێمانی: 16°C
دهۆک: 17°C
کەرکوک: 21°C
هەڵەبجە: 17°C
گەرمیان: 22°C
