مسته‌فا نیلی، پارێزه‌ری نێرگز محه‌مه‌دی، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی ئێكس رایگه‌یاند، دادگای مه‌شهه‌د به تۆمه‌تی گردبونه‌وه‌و پیلانگێڕی، شه‌ش ساڵ زیندانی و به‌تۆمه‌تی بانگه‌شه له‌دژی رژێم، یه‌ك ساڵ و نیو زیندانی به‌سه‌ر نێرگز محه‌مه‌دی، داكۆكیكاری مافه‌كانی مرۆڤ و خاوه‌نی خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتیدا سه‌پاندوه.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، دادگاكه بڕیاریشی داوه به سه‌پاندنی سزای دورخستنه‌وه‌ی نێرگز محه‌مه‌دی بۆ شارۆچكه‌ی "خوسف" كه شارۆچكه‌یه‌كه له خۆراسانی باشور، هه‌روه‌ها سزای دو ساڵ قه‌ده‌غه‌ی چونه ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیشی به‌سه‌ردا سه‌پاندوه.
ته‌قی ره‌حمانی، هاوسه‌ری نێرگز محه‌مه‌دی به بی بی سی وتوه، ئه‌م سزایه "بێ به‌زه‌ییانه‌یه" و وتوشیه‌تی، دادگا ئه‌و سزا قورسه‌ی ته‌نیا به‌تۆمه‌تی به‌شداریكردن له رێوڕه‌سمێك و پێشكه‌شكردنی وته‌یه‌ك، به‌سه‌ر نێرگزدا سه‌پاندوه.
نێرگز محه‌مه‌دی، خاوه‌نی خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتی، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له چالاكوانی دیكه‌دا له رێوڕه‌سمێكدا له‌سه‌ر گۆڕی خه‌سره‌و عه‌لیكردی، پارێزه‌ری مافه‌كانی مرۆڤ، له مانگی 12ی ساڵی رابردو ده‌ستگیركران.
ته‌قی ره‌حمانی وتوشیه‌تی، دوای 59 رۆژ له ده‌ستگیركردنی نێرگز محه‌مه‌دی، ته‌نیا له رۆژی دوه‌می ده‌ستگیركردنیدا رێگه به نێرگز دراوه به‌ته‌له‌فۆن په‌یوه‌ندی به خانه‌واده‌كه‌یه‌وه بكات. به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه نێرگز له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا باسی له دۆخی زیندان كردوه، خێرا په‌یوه‌ندییه‌كه‌یان پچڕاندوه.
ته‌قی ره‌حمانی، كه خۆیشی چالاكوانه، هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه، نێرگس محه‌مه‌دی دان به ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ئێران‌دا نانێت و ئه‌گه‌ری هه‌یه وه‌كو پێشتر تانه له بڕیاره‌كه‌ی دادگا بۆ سزادانی نه‌دات و بڕیاره‌كه له دادگای پێداچونه‌وه وه‌كو خۆی په‌سه‌ندبكرێت.
نێرگس محه‌مه‌دی كه یه‌كێكه له دیارترین چالاكوانه‌كانی بواری مافه‌كانی مرۆڤ له ئێران، پێشتر چه‌ندین جار له‌سه‌ر چالاكییه‌كانی زیندانی كراوه.
