Apora Logo

چەند هەڵسوكەوتێكی زمانی جەستە سەرنجڕاکێشترت دەکات

چەند هەڵسوكەوتێكی زمانی جەستە سەرنجڕاکێشترت دەکات

ئاپۆڕا نیوز - بەشی كۆمەڵایەتی

8/2/2026

چەند رەفتار و هەڵسوكەوتێكی سادە كاریگەریی گەورەیان هەیە لەسەر سەرنجڕاكێش دەركەوتنت.

١.گوێگرێکی باش: زۆربەی خەڵک بە مەبەستی تێگەیشتن گوێ ناگرن، بەڵکو بەمەبەستی وەڵامدانەوە گوێ دەگرن، بۆیە پێویستە گوێبگریت کاتێک کەسێک قسە دەکات، بۆ ساتێک بوەستە پێش ئەوەی وەڵامی بدەیتەوە.

٢. تەماشای چاوی بەرامبەرەكەت بكە: تەماشاكردنی چاوی بەرامبەرەكەت، یارمەتیت دەدات باشتر سەرنجت لەسەر قسەكانی بەرامبەرت بێت، بەرامبەریشت بۆ تۆ بە هەمان شێوە.

٣. جووڵەی كەمت هەبێت: هیچ كاتێک پەلە مەكە لە ئەنجامدانی هیچ شتێک، كاتی خۆت وەربگرە و سوود لە كاتەكەت ببینە، چونكە پەلەكردن تووشی دڵەڕاوكێی و شڵەژانت دەكات.

٤. پیشاندانی دەستەکانت: نەشاردنەوەی لە گیرفان یان دانانی لە پشتی پشتەوە، جا کەسەکە وەستابێت یان دانیشتبێت،چوونکە ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە ئارەزووی لە گفتوگۆکەیە.

٥. زەردەخەنە بكە: زەردەخەنەیەكی كەم یارمەتیت دەدات هاوڕێیانە و كەشخە دەربكەویت لە پێش چاوی بەرامبەرەكەت، وادەكات زیاتر پەسەندكراوبیت لای خەڵک.


;