Apora Logo

چەند رێگەیە بۆ بەرزكردنەوەی ڕێژەی زیرەكی منداڵ ...بزانە چیە

چەند رێگەیە بۆ بەرزكردنەوەی ڕێژەی زیرەكی منداڵ ...بزانە چیە

ئاپۆڕا نیوز - بەشی تەندروستی

8/2/2026

باوەڕوایە کەسە سەرکەوتووەکان رێژەی زیرەکیان بەرزترە لە کەسە ئاساییەکان، بۆیە شتێکی ئاساییە دایک وباوکان بیانەوێت منداڵەکانیان رێژەی زیرەکییان بەهەمان شێوە بەرزبێت، بەڵام تا چەند دەتوانرێت ئاستی زیرەکی منداڵ بە چەند چالاکییەک بەرزبکرێتەوە؟

بەپێی راپۆرتێکی ماڵپەڕی تایمز ئۆف ئیندیا، رێژەی زیرەکی منداڵ دەکرێت لەڕێگەی چالاکییەکەوە پەرەی پێ بدرێت و بەرز بکرێتەوە، بەم جۆرە:

١. وەرزشکردن، زۆرێک لە توێژینەوە زانستییەکان دەریخستووە، چالاکیی جەستەیی وادەکات هۆڕمۆنی ئیندرۆفین لە جەستەدا بڕژێنرێت، ئەمەش تواناکان پەرە پێدەدات.

٢. پرسیاری بیرکاری، دایک و باوک دەتوانن رۆژانە بۆ ئەوەی پەرە بە چالاکییەکانی مێشکی منداڵەکەیان بدەن، بە شێوەیەکی هەڕەمەکی و سادە پرسیاری بیرکاری لە منداڵەکانیان بکەن، بەڵام نابێت پرسیارەکان قورسبن، وەک ١+١.

٣. ژەنینی ئامێری مۆسیقا:

ئامێرە مۆسیقییەکان چەندین کرداری بیرکاریانەی تێدایە، کاتێکیش منداڵەکەت فێری ئامێرێکی مۆسیقا دەکەیت، ئەوا توانا مێشکییەکانیشی پەرە پێدەدەیت، لەڕووی زانستیشەوە دەرکەوتووە کە ژەنینی ئامێری مۆسیقا وەک کەمان و پیانۆ باشن بۆ گەشەپێدان و دروستکردنی متمانە بەخۆبوون.

٤. دۆزینەوەی مەتەڵ:

منداڵێک لە رۆژێکدا ١٠ خولەک سەرقاڵ ببێت بە ئەنجامدانی مەتەڵەوە، ئەوا پەرە بە تەندروستی مێشکی دەدات.

٥. هەناسەدان:

چالاکی هەناسەدان سوودی هەیە بۆ منداڵ و بۆ کەسی پێگەیشتووش، یارمەتی منداڵەکە دەکات بیرکردنەوەکانی باشتر بیر بکات.


توێژینەوەیەکی نوێش دەریخستووە، ئەگەر منداڵ رۆژانە کرداری هەناسەدان بۆ ماوەی ١٠ خولەک ئەنجامبدات، ئەوا بەگشتی مێشکی گەشە دەکات و توانا مێشکییەکانی بەرزدەبێتەوە.


;