شێلم بەیەکێک لە خۆشترین خواردنەکان دادەنرێت بەتایبەت لە وەرزی زستاندا و چەندین سوودی تەندروستی هەیە.
شێلم بەوە ناسراوە کە ڕێژەیەکی زۆر مادەی خۆراکی تێدایە و کالۆری کەمی هەیە و ئەمەش وایکردووە ببێتە خواردنێکی تەندروست، لە یەک شێلمی ئاساییدا تەنیا ٣٤ کالۆری تێدایە و ٤ گرام ڕیشاڵ و کاتێک لێدەنرێت ١ گرام پرۆرین و نزیکەی زیاتر لە نیوەی پێویستیەکانی بە ڤیتامینی C پردەکاتەوە
زۆری ڕیشاڵی لە شێلمدا دەتوانێت هەڵئاوسانی کۆڵۆن ونەخۆشیەکانی کەمبکاتەوە هەروەها دەتوانێت قەبزی نەهێڵێت و هاوسەنگی جەستە ڕابگرێ.
لەدیارترین سوودەکانی شێلم بۆ جەستە:
١. وەک دەرمانی ئارامکەرەوە وایە.
٢. ئاوی شێلم چارەسەری گرفتی ڕەبووە و گرفتی سییەکان دەکات.
٣. وەک دژە ئۆکسید ڕۆڵ دەگێڕێت و دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی.
٤. ئارەزووی خواردن زیاد دەکات بۆ ئەو کەسانە بەسوودە کە دەیانەوێت کێشیان زیاد بکات.
٥. بەهۆی بوونی کالسیۆم و مەنگەنیز تێیدا گەشەی ئێسکی کۆرپەلە زیاد دەکات.
٦. دەوڵەمەندە بە ماددەی ئاسن و خوێن زیاد دەکات.
٧. باشتربوونی تەندروستی چاو.
٨. گرفتەکانی پێست چارەسەر دەکات.
٩. ڕێگری لە دروستبوونی بەردی زراو دەکات .
