Apora Logo

کاسبکاران و دوکاندارانى بەغداد دژى سەپاندنى باجى گومرگی، بازاڕ و دوکانەکانیان داخست

کاسبکاران و دوکاندارانى بەغداد دژى سەپاندنى باجى گومرگی، بازاڕ و دوکانەکانیان داخست

ئاپۆڕا نیوز - بەشی هەواڵ

8/2/2026

ئەمڕۆ کاسبکاران و دوکاندارانى بەغداد دژى سەپاندنى باجى گومرگی، بازاڕ و دوکانەکانیان داخست و خۆپیشاندانیان دەستپێکرد، چونکە پێێان وایە سەپاندنی ئەم باجە نوێیە بووەتە هۆی سستبوونی کڕین و فرۆشتن و زیانی گەورەی بە بازاڕ گەیاندووە، دەشڵێن: خۆپیشاندانەکانمان بەردەوام دەبێت تا ئەو کاتەی لایەنە پەیوەندیدارەکان وەڵاممان دەدەنەوە.

پاش ئەوەی دوێنێ هاوڵاتییانی بەغدادی پایتەختی عێراق هۆشدارییاندا لەوەی کە لە دژى سەپاندنى باجى گومرگی، دەست بە خۆپیشاندان دەکەن و بازار و دوکانەکان دادەخەن، کەمێک پێش ئێستا دەستیان بە خۆپیشاندان کرد.

میدیاکان دەڵێن: ئەمڕۆ کاسبکاران و دوکاندارانى بەغداد دژى سەپاندنى باجى گومرگی دوکانەکانیان داخست و خۆپیشاندانیان دەستپێکرد، هەروەها  کۆمەڵەی بازرگانانی عێراق، ڕاگەیانداروێکی بڵاوکردووەتەوە، تێیدا بانگەوازی ئاڕاستەی سەرجەم بازرگانان و خاوەن کارەکان کرد بۆ مانگرتنی سەرتاسەری و داخستنی بازاڕەکان لە عێراق.



;