Apora Logo

مانگی ڕابردوو لە باکووری کوردستان و تورکیا ١٥ ژن و سێ منداڵ کوژراون

مانگی ڕابردوو لە باکووری کوردستان و تورکیا ١٥ ژن و سێ منداڵ کوژراون

ئاپۆڕا نیوز - بەشی هەواڵ

8/2/2026

ئاژانسی ژن نیوز بڵاوی کردەوە، لە مانگی کانوونی دووەمدا ١٥ ژن و سێ منداڵ کوژراون، هەروەها نۆ ژن و سێ منداڵیش بەشێوەیەکی گوماناویی گیانیان لەدەستداوە.

ئاژانسی ژن نیوز، بە ڕاپۆرتێک ئاماری کوشتنی ژنانی لە باکووری کوردستان و تورکیا بڵاوکردەوە.

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، مانگی ڕابردوو لە باکووری کوردستان و تورکیا ١٥ ژن و سێ منداڵ کوژراون، ٩ ژن و سێ منداڵیش بەشێوەیەکی گوماناویی گیانیان لەدەستداوە.

هاوکات، زۆربەی ژنەکان لەلایەن کەسوکاری خۆیانەوە کوژراون، ژنە کوژراوەکان بە گوێرەی شارەکان بەم جۆرەیە: ئەنتاڵیا دوو ژن، ئەنکارا یەک ژن، تەکیرداغ یەک ژن، کۆنیا دوو ژن، ئزمیر یەک ژن، ئیستەنبووڵ دوو ژن، مانیسا یەک ژن، بارتن یەک ژن، ئەنقەرە یەک ژن، چۆرووم یەک ژن.


;