Apora Logo

یەکەم بەشە ئاردی ئەم ساڵ دابەشدەکرێت

یەکەم بەشە ئاردی ئەم ساڵ دابەشدەکرێت

ئاپۆڕا نیوز-هەواڵ

7/2/2026

نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی ڕایگەیاند: “دەستمان کردووە بە وەرگرتنی گەنم لە سایلۆکان و لەم هەفتەیەدا بەشی یەکەمی ئارد بۆ ساڵی 2026 دابەش دەکرێت”.

 باسی لەوەشکرد، گەنمەكە بەرهەمی گەنمی هەرێمی كوردستانە و خۆماڵییە، وتیشی: “لەدوای دەرچوونی لە تاقیکردنەوەو له ڕێگەی بریکارەکانەوە بەسەر هاووڵاتییان دابەش دەكرێت”.

لە بەشەخۆراكی مانگانەدا بۆ هەر كەسێك نۆ كیلۆ ئارد دەدرێت و ساڵی ڕابردوو 10بەشە ئارد دابەش کراوە کە بەشی دەیەمی کەوتە مانگی ڕابردوو”.

دەشڵێت: “ئەو بەشەئاردانەی دابەش كراون، پشکنینیان بۆ کراوە و تاقی کراونەتەوە و نانێکی جوانیان لێ دروست ده‌كرێت، بۆیه‌ دڵنیایی ده‌ده‌ین ئاردێک باش نەبێت دابەش ناکرێت”.

;