Apora Logo

وەزارەتی کارەبا: گرفتێکی تەکنیکی بووەتە هۆی پچڕانی کارەبا لە سێ پارێزگای هەرێم

وەزارەتی کارەبا: گرفتێکی تەکنیکی بووەتە هۆی پچڕانی کارەبا لە سێ پارێزگای هەرێم

ئاپۆڕانیوز - بەشی هەواڵ

7/2/2026

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەهۆی دروستبوونی کێشەیەکی تەکنیکی لە هێڵەکانی گواستنەوەی گازی سروشتی، بڕی بەرهەمهێنانی کارەبا کەمیکردووە و بووەتە هۆی پچڕانی کارەبا لە چەند ناوچەیەکی هەرێم.


بەپێی ڕاگەیەندراوێکی فەرمی وەزارەتی کارەبا کە ئەمڕۆ شەممە بڵاوکراوەتەوە، گرفتەکە لە هێڵەکانی گواستنەوەی گازی سروشتییە بۆ وێستگەکانی کارەبا ئەم کێشەیە کاریگەری ڕاستەوخۆی کردووەتە سەر تۆڕی نیشتمانی لە هەریەکە لە پارێزگاکانی: هەولێر و سلێمانی و دهۆک.


وەزارەتی کارەبا دڵنیایی دەداتە هاوڵاتییان کە تیمەکانی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بە هەماهەنگی لەگەڵ کۆمپانیای داناغاز، بەردەوامن لە کارکردن بۆ چاککردنەوەی گرفتەکە.


ئاماژە بەوەش دراوە کە پێشبینی دەکرێت لە چەند کاتژمێری داهاتوودا کێشەکە بە تەواوی چارەسەر بکرێت و پێدانی کارەبا بە هاوڵاتییان بگەڕێتەوە باری ئاسایی خۆی.

;