Apora Logo

ئەوە مالیکیە بڕیاری کۆتای دەدات لە بارەی مانەوەی یان کشانەوەی لە پۆستەکەی

ئەوە مالیکیە بڕیاری کۆتای دەدات لە بارەی مانەوەی یان کشانەوەی لە پۆستەکەی

ئاپۆڕا نیوز-هەواڵ

6/2/2026

عەبدولسەمەد زەرکوشی، ئەندامێکی چوارچێوەی هەماهەنگی لە لێدوانێکیدا بۆ ماڵپەڕی بەغداد یەوم ئاشکرایکردووە، ئیئتلافی دەوڵەتی یاسا جەخت دەکاتەوە کە نوری مالیکی کەسایەتییەکی "پیاوی دەوڵەتە" و خاوەن ئەزموون و لێهاتووییە، بۆیە کاندیدکردنی لەلایەن چوارچێوەی هەماهەنگییەوە بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی داهاتوو هێشتا وەک خۆی ماوەتەوە و هیچ گۆڕانکارییەک لەو بڕیارەدا نەکراوە.

زەرکوشی ئاماژەی بەوەکردووە، "چوارچێوەی هەماهەنگی وەک گەورەترین کوتلەی پەرلەمانی عێراق، مافێکی یاسایی و دەستووری خۆیەتی کە هەر کەسێک بە شیاو بزانێت بۆ سەرۆکایەتی حکومەت کاندیدی بکات."

دەڵێت "مالیکی پیاوی دەوڵەتە، بەڵام "ئەگەر هەست بکات کاندیدکردنی زیان بە بەرژەوەندییەکانی عێراق و گەل دەگەیەنێت، ئەو کاتە بڕیاری کشانەوە دەدات. ئەم بڕیارەش لە ڕوانگەیەکی نیشتمانییەوە دەبێت و دواجار بینینی چوارچێوەی هەماهەنگی پرسەکان یەکلا دەکاتەوە."

زەرکۆشی تیشکی خستە سەر پرسی دەستوەردانی دەرەکی و وتی: "قبوڵکراو نییە هیچ وڵاتێک دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆی عێراقدا بکات بۆ دیاریکردنی ئەم یان ئەو کەسایەتی. عێراق وڵاتێکی سەربەخۆ و خاوەن سەروەرییە، هێزە سیاسییەکانی عێراق خۆیان ناسنامەی سەرۆکوەزیرانی داهاتوو و شێوازی پەیوەندییە دەرەکییەکانی دیاری دەکەن، ئەوە مالیکییە بڕیاری کۆتایی لە مانەوە یان کشانەوەی لە کاندیدبوونی بۆ ئەو پۆستە دەدات."

;