Apora Logo

ئەردۆغان، لەبارەی رێککەوتنی هەسەدە و حکومەتی سوریا، گەورەترین خواستی ئێمە ئەوەیە سوریا لە ژێر سایەی یەک دەوڵەت و یەک سوپادا یەکگرتوو بێت

ئەردۆغان، لەبارەی رێککەوتنی هەسەدە و حکومەتی سوریا، گەورەترین خواستی ئێمە ئەوەیە سوریا لە ژێر سایەی یەک دەوڵەت و یەک سوپادا یەکگرتوو بێت

ئاپۆڕانیوز : بەشی هەواڵ

5/2/2026

رەجەب تەیب ئەردۆغان، لەبارەی رێککەوتنی هەسەدە و حکومەتی سوریا، ڕایدەگەیەنێت گەورەترین خواستی ئێمە ئەوەیە، سوریا لە ژێر سایەی یەک دەوڵەت و یەک سوپادا یەکگرتوو بێت.


رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا، لەناو فرۆكەكەی لەكاتی گەڕانەوەی لە سەردانەكەی بۆ سعودیەو توركیا:


* چەسپاندنی سەقامگیری و ئاشتی لە باکوری سوریا جێگای بایەخی راستەوخۆیە بۆ ئێمە.

* گەورەترین خواستی ئێمە ئەوەیە سوریا لە ژێر سایەی یەک دەوڵەت و یەک سوپادا یەکگرتوو بێت .


* پابەندبوونی بەناو "هێزەکانی سوریای دیموکرات" بەو رێککەوتنانەی کە واژۆیان کردووە، دەبێتە هۆی بەهێزکردنی کەشوهەوای ئاشتی لە سوریا و ئاسانکاری بۆ سەقامگیری هەمیشەیی دەکات.


* تەنانەت نابێت کەس بیر لە وروژاندنی ململانێ، یان هەڵكشانی گرژییەکان، یان دەستی دەستی بكاتەوە.

* ئێمە پشتیوانی لە سوریایەکی یەکگرتوو و بەهێز و ئارام دەکەین بە هەموو پێكهاتەكانیەوە، ئێمە لەگەڵ سوریادا وەستاوین.


* کێشەی ئێمه لەگەڵ تیرۆردایه، لەگەڵ ئەو کەسانەیه که "تیرۆر" وەک ئامرازو میتۆد بەکاردەهێنن بۆ گەیشتن به ئامانجه جوداخوازەکانیان.

* بە چارەسەرکردنی کێشەى باکوری سوریا، بارگرانی لەسەر پرۆسەی "تورکیاى دوور لە تیرۆر" سوكتر بووە.


* لە ئێستادا لیژنەكەی پەرلەمان سەرقاڵی کۆتایی هێنانە بە راپۆرتە هاوبەشەكەی. 

* هیوادارین راپۆرتەکە بە کۆدەنگی بێت و دیدگایەک پێشکەش بکات کە گڕوتین بدات بە پرۆسەكە.

;