Apora Logo

عەباس عێراقچى: ڕۆژى هەینى لە مەسقەت دانوستانەکان بەڕێوەدەچن

عەباس عێراقچى: ڕۆژى هەینى لە مەسقەت دانوستانەکان بەڕێوەدەچن

ئاپۆڕا نیوز - بەشی هەواڵ

5/2/2026

عەباس عێراقچى، وەزیرى دەرەوەى ئێران، ئەو دەنگۆیانەى ڕەتکردەوە، کە باس لە هەڵوەشاندنەوەى دانوستاندنەکانى نێوان تاران و واشنتن دەکەن. عێراقچى لە پەیامێکدا لە هەژمارى فەرمى خۆى لە تۆڕى کۆمەڵایەتى ئێکس ڕایگەیاند، پڕۆسەى گفتوگۆکان بەردەوام دەبێت و هیچ بڕیارێک بۆ هەڵوەشاندنەوەیان لە ئارادا نییە. ئەم ڕوونکردنەوەیەی وەزیرى دەرەوە پاش بڵاوبوونەوەى هەواڵى هەندێک میدیاى جیهانى هات کە باسیان لە ئەگەرى پەککەوتنى گفتوگۆکان دەکرد.

وەزیرى دەرەوەى ئێران ئاشکرای کرد، بڕیاردراوە ڕۆژى هەینى، نزیک کاتژمێر 10:00ـى بەیانى، دانوستانەکان لە شارى مەسقەتى پایتەختى عومان بەڕێوەبچن. بەمەش تاران جەختى لەوە کردەوە، پابەندە بەوخشتە کاتییەی بۆ دەستپێکردنی گفتوگۆکان لەگەڵ ئیدارەى نوێى ئەمریکا دیاریکراوە.

عەباس عێراقچى لە پەیامەکەیدا سوپاسى وڵاتى عومانى کرد بۆ ڕێکخستنى سەرجەم کاروباری دانوستانەکان و دابینکردنی پێداویستییەکان بۆ میوانداریکردنى شاندەکان. ئاماژەى بەوەشکرد، لایەنى عومانى ئاسانکارى و ڕێکخستنى پێویستیان بۆ سەرکەوتنى پڕۆسەکە ئەنجامداوە.



;