Apora Logo

لە کەرکووک سێ کەس دەستگیرکران کە دەسترێژیان کردبووە سەر کچێکی هەرزەکار

لە کەرکووک سێ کەس دەستگیرکران کە دەسترێژیان کردبووە سەر کچێکی هەرزەکار

ئاپۆڕا نیوز-هەواڵ

4/2/2026

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی کەرکووک ڕایگەیاند، مەفرەزەکانی بەشی نەهێشتنی تاوان توانیویانە سێ تۆمەتباردەستگیر بکەن کە کچێکی هەرزەکاریان لە شارێکی دیکەی عێراقەوە بە فێڵ هێناوەتە نێو شاری کەرکووک و بە مەبەستی دەستدرێژیکردنە سەری، بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک دەستبەسەریان کردووە.


بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی پۆلیس، ئەو سێ تۆمەتبارکچە هەرزەکارەکەیان هەڵخەڵەتاندووە و دوای گواستنەوەی بۆ کەرکووک، بۆ ماوەی 3 ڕۆژ لە ناو خانوویەکی چۆڵدا حەشاریان داوە و دەستدرێژییان کردووەتە سەری.


پۆلیسی کەرکووک ئاماژەی بەوەش کردووە، کە دوای کۆکردنەوەی زانیاریی ورد و بەدواداچوون، توانراوە هەر سێ تۆمەتبارەکەدەستگیر بکرێن. لە ئێستاشدا پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ ڕێکخراوە و بە مەبەستی وەرگرتنی سزای یاسایی، ڕەوانەی دادگای کەرکووک کراون.

;