بە گوێرەی ڕاپۆرتی میدیا ئیسرائیلییەکان کە لە سەرچاوە ئیسرائیلییەکانیان گواستووەتەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بە مەبەستی دانوستان لەگەڵ ئێران پێنج مەرجی سەرەکیی هەیە، ئەوانیش بریتین لە:
1- ڕادەستکردنی نزیکەی 400 کیلۆگرام لە یۆرانیۆمی پیتێندراو،
2- هەڵوەشاندنەوەی بەرنامەی ئەتۆمی،
3- هەڵوەشاندنەوەی مووشەکە بالیستیکییەکان،
4- ڕاگرتنی بەرنامەی مووشەکی،
5- کۆتاییهێنان بە پاڵپشتیکردنی گرووپە چەکدارەکان لە عێراق و یەمەن و سووریا و لوبنان.
