Apora Logo

ئاڵدار خەلیل سەبارەت بەداهاتوی هێزەکانی هەسەدە و ڕۆژئاوای كوردستان زانیاریی گرنگ ئاشكرا دەكات

ئاڵدار خەلیل سەبارەت بەداهاتوی هێزەکانی  هەسەدە و ڕۆژئاوای كوردستان زانیاریی گرنگ ئاشكرا دەكات

ئاپۆڕانیوز : بەشی هەواڵ

3/2/2026

ئاڵدار خەلیل ئەندامی دەستەی هاوسەرۆکایەتیی پارتی یەکێتیی دیموکرات (پەیەدە) سەبارەت بەداهاتوی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) زانیاریى گرنگى ئاشكراكرد، ئه‌و ده‌ڵێت، "ئەم هێزە دەپارێزرێت‌و ئەو سەرکردانەشی تائێستا بەڕێوەیان بردوە، وەک سەرکردەى دیار له‌ڕۆژئاواو سوریادا دەمێننەوە".


ئه‌وه‌شى ڕونكردوه‌ته‌وه‌، "تەنها گۆڕانکارییەک کە ڕوبدات ئەوەیە، بەفەرمی دەبنە بەشێک لەسوپای سوریا؛ واتە ناسنامەکەیان چیتر وەک (هەسەدە) نامێنێت، بەڵکو دەبنە فیرقەی جەزیرەی سەر بەسوپای سوریا".


له‌وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره‌ش، ئاخۆ ڕۆژئاوای ده‌مێنێت، ئه‌و جه‌ختیكرده‌وه‌، "ڕۆژئاواى کوردستان ڕاستییەکەو لەناو نابرێت، قۆناغەکانی خەباتی هەیە، سەختیش دەبینرێت، هێرشیش هەن‌و هەوڵی لەناوبردنیشی دەدرێن، بەڵام تاوەکو ئەم خەباتە بەردەوامبێت، ڕۆژئاوای کوردستان هەر هەیەو هه‌ر ده‌مێنێت".


جه‌ختیشكردوه‌ته‌وه‌، "سوریا بەگشتیی دەمێنێتەوە، واتا پڕۆژەی ئێمە دەبوە پرۆژەی هەموو سوریا؛ تائێستایش لەباکورو رۆژهەڵاتی سوریا سنورداربوین، بەڵام لەم قۆناغەدا، ئێمە پڕۆژەکەمان دەکەینە هی هەموو سوریا، دەبێت سوریایەکی نوێ بونیادبنێین، سوریایەکی دیموکراسی بونیادبنێین کە لەڕێگەیەوە هەم ڕۆژئاوای کوردستان بپارێزرێت‌و هەم لەسوریایەکی دیموکراسیدا بتوانین لەناو ئارامی‌و ئازادیی‌و ئاشتیدا بژین".


;