Apora Logo

ناوچەى دۆراى بەغدادى پایتەخت تەقینەوەیەک ڕوویدا

 ناوچەى دۆراى بەغدادى پایتەخت تەقینەوەیەک ڕوویدا

ئاپۆڕا نیوز - بەشی هەواڵ

3/2/2026

ئەمڕۆ لە ناوچەى دۆراى بەغدادى پایتەخت تەقینەوەیەک ڕوویدا، تەقینەوەکە هیچ زیانێکى گیانى نەبووە، هێزە ئەمنییەکانیش گەیشتوونەتە شوێنى ڕووداوەکە و لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە.

میدیا عێراقییەکان لە زارى سەرچاوەیەکى ئەمنییەوە سەبارەت بە ڕوودانى تەقینەوەیەکی بەهێز لە بەغدادى پایتەخت، زانیارى نوێ دەخەنەڕوو.

ئەو سەرچاوەیە ڕایگەیاند، ئەمڕۆ تەقینەوەیەک لە شەقامێکی ناوچەى دۆراى بەغدادى پایتەخت ڕوویدا، نازانرێت لەلایەن کێوە ئەو تەقینەوە دانراوە و تەقێنراوەتەوە، بەڵام تەقینەوەکە هیچ زیانێکى گیانى لێنەکەوتووەتەوە.

ئاماژەی بەوەش کرد، هێزە ئەمنییەکان گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و لێدوانی شایەتحاڵانیان وەرگرتووە، شارەزایەکی تەقەمەنی توانیویەتی شوێنی تەقێنەرەکە بدۆزێتەوە، بەڵام نەیتوانیوە جۆری تەنەکە دیاری بکات، تاوەکو لە تاقیگەیەکی تایبەتمەنددا پشکنینی بۆ بکرێت.


;