تەلەفزیۆنی فەرمی ئێران ڕایگەیاند، چوار هاوڵاتی بیانی کە ڕەگەزنامەکانیان دیاری نەکراوە، بە تۆمەتی "بەشداریکردن لە ئاژاوەگێڕی" دەستگیرکراون، ئەوەش دوای ئەوەی لە مانگی یەکدا شەپۆلێکی خۆپیشاندان وڵاتەکەی هەژاند.
تەلەفزیۆنی فەرمی ئێران ئەمڕۆ دوشەممە بڵاویكردەوە، "ئەم کەسانە لە کاتی ئۆپەراسیۆنێکدا" لە پارێزگای تاران دەستگیرکراون، بەبێ ئەوەی کاتی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنەکە دیاریبکات.
ئاماژەی بەوەشكرد، "لە کاتی پشکنینی جانتای یەکێک لە گومانلێکراوەکاندا، چوار بۆمبی دەستی دەنگی دۆزراونەتەوە کە لە کارەکانی ئاژاوەگێڕی و پشێوی لە ناوچەکەدا بەکارهێنراون". دەسەڵاتدارانی ئێرانیش ، ئەمریکاو ئیسرائیل بەتێوەگلان لەو ئاژاوەگێڕیە تۆمەتبار دەکەن.
