کۆمسیۆنی عێراق هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی بەشی یەکەمی شایستە داراییەکانی کارمەندانی سەر سندووقی دەنگدان دەکات.
جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، تاوەکوو ئێستا ڕێکاری دابەشکردنی پارەی کارمەندانی سەر سندوقی دەنگدانی حەوت پارێزگا لە ڕێگای ڤیزەکارتەوە تەواوکراوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، هەفتەی داهاتوو لە ڕێگەی بانکی ڕافیدەینەوە پارەکە دەخرێتە سەر کارتی ئەو کارمەندەی کە لەو حەوت پارێزگایەن ئەوانیش پارێزگاکانی کەرکووک ، بەسڕە ، دهۆک، بابل، هەولێر میسان و نەجەف.
هەروەها وتیشی، مووچەی ئەو کارمەندانە بە پێی ئەرکیان جیاوازە، سەرپەرشتیاری بنکەی دەنگدان 400هەزار دینار وەردەگرێت، بەڕێوبەری وێستگە 300هەزار دینار کارمەندەکانی سەر سندووقیش 200هەزار دینار وەردەگرێت.
ئەوەشی خستۆتە ڕوو، ئەو کەسانەی فەرمانبەرو سەرپەرشتیاری بنکەی دەنگدان بوون 300هەزار دینار وەردەگرن، بەڕێووبەری وێستگە 200هەزار دینارو کارمەندەکانی سەر سندووقیش 150هەزار دینار وەردەگرن. هەروەها ، ئەو کارمەندانەی یەدەگبوون بۆ دۆخی پێویست ئەوانیش پارەی خۆیان وەردەگرن.
