Apora Logo

جێرمی کۆربین کورد یەکێکە لە گەورەترین نەتەوەکانی جیهان کە خاوەنی دەوڵەتی سەربەخۆ نین

جێرمی کۆربین  کورد یەکێکە لە گەورەترین نەتەوەکانی جیهان کە خاوەنی دەوڵەتی سەربەخۆ نین

ئاپۆڕانیوز : بەشی هەواڵ

1/2/2026

پەرلەمانتارێکی دیاری بەریتانیا لە هەڵوێستێکی نوێدا پشتیوانی خۆی بۆ گەلی کورد لە رۆژئاوای کوردستان دووپات دەکاتەوە و داوا لە حکومەتی وڵاتەکەی دەکات دەستبەجێ بێتە دەنگ.

جێرمی كۆربن، پەرلەمانتاری دیاری بەریتانی، نامەیەكی رەسمی ئاڕاستەی وەزیری دەرەوەی وڵاتەكەی كرد و تێیدا نیگەرانی قووڵی خۆی بەرانبەر مەینەتییەكانی گەلی كورد لە رۆژئاوای كوردستان دەربڕی.

جێرمی كۆربن ئاماژەی بەوەکردووە، هێرشەکان کە بە "هەماهەنگی لەگەڵ تورکیا" ئەنجام دەدرێن، مەترسیی هەڵگیرسانەوەی جەنگی ناوخۆیی و چەوساندنەوەی کوردەکانی لە سوریا لێدەکرێت.

جێرمی کۆربن لە بەشێکی تری نامەکەیدا، جەختی لە مافە مێژووییەکانی گەلی کورد کردووەتەوە و رایگەیاندووە: "کورد یەکێکە لە گەورەترین نەتەوەکانی جیهان کە خاوەنی دەوڵەتی سەربەخۆ نین و بۆ ماوەیەکی درێژ لە مافی بڕیاردانی چارەنووسی خۆیان بێبەش کراون".

داواکارییەکانی کۆربن لە لەندەن:

چوار داواکاری سەرەکی ئاراستەی حکومەتی بەریتانیا کردووە

یەکەم، پشتیوانیکردنی دانوستانی گشتگیر لە نێوان حکومەتی سوریا و نوێنەرانی گەلی کورد بۆ راگەیاندنی ئاگربەست

دووەم، پاراستنی نەتەوەی کورد و رێگریکردن لە کۆچی زۆرەملێ.

 سێیەم،  دانپێدانی دەستوری بە ناسنامە و زمانی کوردی و مافی خۆبەڕێوەبەری. چوارەم، ناردنی چاودێری نێودەوڵەتی بۆ دۆکیومێنتکردنی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ.


;