لە رونكردنەوەیەكدا پارێزگای هەڵەبجە بڵاویكردوەتەوە، پەیجێكی ساختە وێنەی كەسی نوخشە ناسیح پارێزگاری هەڵەبجەی بەكارهێناوە بۆ بڵاوكردنەوەی پەیامی چەواشەكارو تێكدانی تەبایی و ئاشتی كۆمەڵایەتی لەنێوان هەڵەبجەو هەوراماندا، هەربۆیە رایدەگەیەنن كە پارێزگارو دیوانی پارێزگا بەهەمو شێوەیەك بێبەریبونی خۆیان لەو پەیجەو هەر ناوەڕۆكێك رادەگەیەنن كە بڵاوی دەكاتەوە.
جەختیشیكردوەتەوە، تاكە سەرچاوەی فەرمی و جێی متمانە تەنها پەیجی فەرمی (پارێزگای هەڵەبجەو پەیجی كەسی نوخشە ناسیح)ـە هاوكات رێكاری یاسایی توند بەرامبەر بەو پەیجەو هەر پەیجێكی دیكە گیراوەتەبەر كە ناوی پارێزگارو پارێزگا بۆ مەرامی تایبەت بەكاردەهێنن، داواكارن لە هاوڵاتیان هۆشیارانە مامەڵە بكەن و نەبنە بەشێك لە بڵاوكردنەوەی پەیامە ژەهراوییەكانیان.
