Apora Logo

مەزڵوم عەبدی:بۆ پارێزگاری لە دەستكەوتەكانمان ڕێككەوتن لەگەڵ دیمەشق باشترین بژاردە بوو

مەزڵوم عەبدی:بۆ پارێزگاری لە دەستكەوتەكانمان ڕێككەوتن لەگەڵ دیمەشق باشترین بژاردە بوو

ئاپۆڕانیوز : بەشی هەواڵ

1/2/2026

فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە) دەڵێت بەپێی ڕێككەوتنەكەیان سوپای سوریا ناچێتە نێو هیچ ناوچەیەكی كوردی و بەڵێنی دا بۆ كاركردن لەسەر ئازادكردنی دەستگیركراوە كوردەكان.


مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات لە دیدارێكدا ووردەكارییەكانی ئەو ڕێككەوتنەی ئاشكرا كرد لەگەڵ حكومەتی سوریا كردوویانە و جەختی كردەوە "ئەو ڕێككەوتنە لەدوای پەیوەندییەكی تەلەفونی لەگەڵ سەرۆككۆماری سوریادا هات".


وتی: بەپێی ڕێككەوتنەكە سوپای سوریا ناچێتە نێو هچ شار و گوندێكی كوردی و هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆش دەبنە بەشێك لە وەزارەتی ناوخۆی سوریا و ڕێككەوتوون لەسەر چوونی هێزێكی دیارییكراو بۆ چوارگۆشە ئەمنییەكانی حەسەكە و قامیشلۆ و هیچ هێزێك لەنێو شارەكان بڵاوەیان پێ ناكرێت.


لەبارەی دۆخی شاری كۆبانی، فەرماندەی گشتی هەسەدە دەڵێت: ڕێككەوتنەكە گەمارۆكە كۆتایی پێ دەهێنێت و هێزەكانی سوریا و هەسەدە لە نێو شارەكە بۆ دەرەوە دەكشێنەوە.


مەزڵوم عەبدی فەرماندەی هێزەكانی سووریای دیموكرات باسی لەوە كرد "سەرباری ئەوەی ئەو ڕێككەوتنە لەگەڵ دیمەشق هەموو خواستەكانی بەدی نەهێناوە، بەڵام ئەوە باشترین بژاردە بوو لەم دۆخەدا بۆ پاراستنی دەستكەوتەكان و ڕێگری لە داگیركاریی زیاتر". ڕایشیگەیاند: بەداخەوە هەڵوێستی هێزە نێودەوڵەتییەكان بۆ ڕاگرتنی هێرشەكان لە ئاستی پێویستدا نەبوو!

;