چاودێریکردنی ئاستی گلوکۆزی خوێن یارمەتیت دەدات بۆ ئەوەی بزانیت ئایا ئاستی گلوکۆزی ئاساییت بەدەست دەهێنیت یان نا، دەتوانیت کاری پێویست ئەنجام بدەیت بۆ کەمکردنەوەی ئەو نیشانانەی کە پەیوەندییان بە بەرزبوونەوە و نزمبوونەوەی شەکری خوێنەوە هەیە.
جگە لەوەش، چاودێریکردنی گلوکۆز یارمەتیت دەدات بزانیت چ چارەسەرێک بە باشی کاردەکات لە بەڕێوەبردنی نەخۆشی شەکرەکەتدا و دیاریکردنی ئەوەی کە دەتوانرێت دەستکاری چی بکرێت، بەپێی ئەوەی ماڵپەڕی "هێڵپیفای می" بڵاویکردووەتەوە.
ئامانجی سەرەکی چاودێریکردنی گلوکۆز پاراستنی ئاستی گلوکۆزی خوێنە لە مەودای دووردا، ئەگەر نەخۆشی شەکرەت هەیە، پشکنینی شەکری خوێنت تێڕوانینێکی گشتی دەدات کە پلانی چارەسەرکردنی نەخۆشی شەکرەت چۆن ئاستی گلوکۆزی خوێنت کۆنتڕۆڵ دەکات.
جگە لەوەش ئەو زانیاریانەی لە چاودێریکردنی ئاستی گلوکۆزەکەتەوە کۆدەکرێنەوە هەستێکی گشتی دەبەخشن کە جەستەت چەندە باش وەڵامی هۆکارە جیاوازەکان دەداتەوە.
