Apora Logo

چەند راستیەكی تاڵ و بە ئازاری ژیان

چەند راستیەكی تاڵ و بە ئازاری ژیان

ئاپۆڕا نیوز - بەشی كۆمەڵایەتی

1/2/2026

ژیان هەمو كاتێك بەمشێوەیە نییە كە دەمانەوێت، پلانی ژیان زۆر جیاوازترە لەو بەرنامانەی بۆ ژیانی خۆمان دامانناوە، هەربۆیە گرنگە خۆتی بۆ ئامادە بكەیت و ئەم راستیانە بزانیت، تا توشی بێهیوایی نەبیت.


یەكەم: هیچ كەسێك لەم ژیانەدا راستەقینە نییە، هەموان دو روخساریان هەیە.


دوەم: خەڵك رێزی پارە دەگرن، نەك كەسەكان.


سێیەم: ئەو كەسەی زۆرتر خۆشتدەوێت، زیاتر ئازارت دەدات.


چوارەم: كاتێك دڵخۆشیت چێژ لە گۆرانی دەبینیت، كاتێك دڵتەنگیت لە وشەكانی تێدەگەیت.


پێنجەم: لە ژیان دو شت پێناسەت دەكەن، ئارامیت كاتێك هیچ شتێكت نییە، هەڵوێستت كاتێك هەمو شتێكت هەیە.


شەشەم: خۆ بەراوردكردن بكوژی دڵخۆشییە، سەرنج بخەرە سەر گەشتی ژیانت و ئامانجەكانت.


حەوتەم: یەكەمین شكست بە ئاشكرا زللـەت لێدەدات، دواتر سەركەوتن بە نهێنی لەباوەشت دەگرێت.


هەشتەم: كات هەمو شتێك چاك ناكاتەوە، تەنها فێرتدەكات چۆن لەگەڵ ئازارەكان بژیت.


نۆیەم: متمانە واتای هەمو شتێك دەدات، بەڵام كە تەنها جارێك شكا، داوای لێبوردن هیچ واتایەك نادات


;