Apora Logo

ترەمپ داوا لە چین دەکات نەوتی ڤەنزوێلا بکڕێت

ترەمپ داوا لە چین دەکات نەوتی ڤەنزوێلا بکڕێت

ئاپۆڕا نیوز - بەشی هەواڵ

1/2/2026

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بانگهێشتی وڵاتی چینی کرد بۆ بەشداریکردن لە کڕینی نەوتی ڤەنزوێلا و لە ئەگەری قبوڵکردنی داواکارییەکەی لەلایەن وڵاتی پەکینەوە، ترەمپ بە گرێبەستێکی گەورە" ناوی دەبات، ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەوان پێشوازی لە هیندستانیش  دەکەن بۆ هەمان مەبەست.

دۆناڵد ترەمپ لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، رایگەیاند، ئەوان  پێشوازی لە چین دەکەن، کە بێتە پێشەوە بۆ کڕینی نەوتی ڤەنزوێلا و ئەوە دەبێتە  مامەڵەیەکی گەورە لە نێوانیاندا، ئاماژەی بەوەشکردوە، پێشبینی دەکات هیندستانیش نەوتی ڤەنزوێلا بکڕێت.

لەبارەی پشکەکانی ئەمریکا لە نەوتی ڤەنزویلادا، ترەمپ رایگەیاند، واشنتۆن تا ئێستا باسی پشکی کاراکاسی لە داهاتی فرۆشی نەوتی ڤەنزوێلا نەکردووە، بەڵام متمانەی خۆی دەربڕی کە ئەمریکا و ڤەنزوێلا لە ئێستادا لەسەر پێگەیەکی باشن و کێشەیان نابێت.

ئەم لێدوانانەی ترەمپ لە کاتێکدایە، لەژێر فشاری ئەمریکادا، دیلسی رۆدریگێز سەرۆکی کاتی ڤەنزوێلا یاسایەکی واژۆکرد، کە کۆنترۆڵی دەوڵەت بەسەر کەرتی نەوتدا سنووردار دەکات و دوای دوو دەیە کەرتی نەوتی وڵاتەکە لە حکومییەوە گۆڕدار بۆ کەرتی تایبەت.



;